پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی بوروسیادۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی نرخی جودی بیلینگهامی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی دیاری ده‌كات.
ڕۆژنامه‌كانی ئینگلته‌را ئاشكرایان كردووه كه كارگێڕی یانه‌ی بورسیادۆرتمۆند له ترسی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا به تایبه‌ت یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نرخی بیلینگهامیان به 150 ملیۆن یۆرۆ دیاری كردووه چونكه ئه‌و یاریزانه نرخی مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نییه و یانه‌كه‌ش نایه‌وێت به ئاسانی ده‌ستبه‌ردار بێت.
ڕیاڵ مه‌درید گرنگییه‌كی ته‌واو به گواستنه‌وه‌ی بیلینگهام ده‌دات و جگه له یانه‌ی شاهانه یانه‌كانی چێڵسی و مان سیتی و مان یونایتد گرنگی به‌و یاریزانه ده‌ده‌ن .