پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی خولی باله‌ی كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به هاوكاری یانه‌كه به‌رده‌وامه و له سێهه‌م ڕۆژی یارییه‌كان بۆ دیاری كردنی یانه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین دوو یاری به‌ڕێوه چوون .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 12 ی ئابی 2022 و هه‌ردوو تیپی باله‌ی كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی ئافرۆده‌یت و ده‌ربه‌ندیخان به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێز كچانی ده‌ربه‌ندیخان توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به 3 سێتی بێ وه‌لاَم له كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یت یان برده‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی ده‌ربه‌ندیخان به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گه‌یشتنه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و كچانی ئافرۆده‌یتیش ماڵئاواییان له خوله‌كه كرد .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری كچانی ته‌ق ته‌ق سه‌ركه‌وتوو بوون له به‌رامبه‌ر قه‌ره‌قوش و به پله‌ی دووه‌م گه‌یشتنه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
هه‌روه‌ك بڕیاره له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 13 ی ئاب و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه و له یه‌كه‌م یاری قۆناغه‌كه هه‌ردوو تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و ته‌ق ته‌ق به یه‌ك بگه‌ن و له دووه‌م یاری سلێمانی میوانداری له فه‌تات هه‌ولێر ده‌كات و براوه‌ی ئه‌و دوو یاریه‌ش ده‌گه‌نه یاری كۆتایی خوله‌كه .