پێشمه‌رگه سپۆرت -
ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رجه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری پێشووی پاریس سانجێرمان هۆكاری ڕۆشتنی له یانه فه‌ڕه‌نسییه‌كه ڕوونده‌كاته‌وه
پۆچێتینۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی "infobae"ی ئەرجەنتین وتی: هەموو شتێک لە پاریس سانجێرمان لەسەر چامپیۆنزلیگ بووە، ئەوان ئاره‌زوویان بۆ بردنەوەی ئەم پاڵەوانێتییە هەیە هه‌ر له به‌رشه‌مه‌ش ده‌ستبه‌ردار من بوون.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەندێک جار، فۆکەس لە چامپیۆنزلیگدا کەمێک سەرقاڵ دەکات له ئامانجه‌كانی دیكه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پاریس سانجێرمان هەر شتێک کەمتر بێت لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بۆ هەر ڕاهێنەرێک، یەکسانە بە شکست و ئەوەش هۆکاری ڕۆیشتنی منە.
له كۆتایشدا له‌سه‌ر لیۆنێل مێسی وتی : بێ گومان باشترین یاریزانی جیهانە، لە داهاتوودا هەموو شتێک لە توانایدا بێت دەیبەخشێتە پاریس سان جێرمان.