پێشمه‌رگه سپۆرت -
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی له‌گه‌ڵ كاسمیرۆی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی كردووه و پێی وتووه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بێت
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەڵ کاسیمێرۆ ئەنجامداوە و پێی ڕاگەیاندووە،لە وەرزی نوێ‌دا ڕۆڵی سەرەکی دەبێت و هاوشێوەی وەرزەکانی ڕابردوو یەکێک دەبیت لە کۆڵەکە سەرەکییەکان یانه‌كه.
ماركا ده‌ڵێت ئی‌ه‌نچیلۆتی ئه‌وه‌شی به كاسمیرۆ وتووه كه‌و کە ئۆریلین چوامینی نەگەیشتووە بەو ئاستەی تۆ، بۆیە داوای لە کاسیمێرۆ کردووە ببێتە یاریدەدەری چوامینی و ڕکابەریی توندی نەکات، ئەستێرەکەی سیلیساو بەڵێنیداوە ئەرکەکە جێبەجێ بکات.