پێشمه‌رگه سپۆرت -
هەردوو یانەی ناپۆلی و بوروسیادۆرتمۆند ئامادەن گرێبەست لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ واژوو بكەن.
یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیا هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ستپێكردووه، له‌م پێناوه‌یشدا له‌گه‌ڵ خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه له گفتووگۆدایه، به‌ڵام هێشتا كریستیانۆ رازیبوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م ئۆفه‌ره پیشان نه‌داوه.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانییش ئاشكرای كردووە یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ئاماده‌یه به 15 ملیۆن پاوه‌ند كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه بڕیاریداوه په‌له نه‌كات له بڕیاردان و چاوه‌ڕێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆفه‌ری باشتری پێشكه‌ش بكرێت.
رۆناڵدۆی كارگێری یانەكەی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه له یانه‌كه بڕوات و بچێته یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كانی به‌شداربووی چامپیۆنزلیگ.