پێشمه‌رگه سپۆرت -
چاڤی هێرناندزی ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داواییه‌كی گرنگی له دی یۆنگی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی كردووه.
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی ڕۆشتنی دی یۆنگ له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بابه‌تی گه‌رمی ڕۆژنامه‌كانه و به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بن و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش له‌سه‌ر هێڵه بۆ گواستنه‌وه‌ی.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه چاڤی داوای لە دی یۆنگ کردووە ئەگەر دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە ئەوا هەوڵ بدات %50 مووچەکەی کەم بکاتەوە .