یه‌كێتی‌ یارییه‌ سیانێكانی‌ عێراق هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجام دا - ناوی‌ سه‌ركه‌وتوان ببینه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ هه‌ولێر و له‌ نێو هۆڵی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ وه‌رزش و لاوان ، هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كێتی‌ یارییه‌ سیانێكانی‌ عێراق بۆ 4 ساڵی‌ دیكه‌ به‌ڕێوه‌ چوو ، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ختیار فه‌ریق ڕه‌سول به‌ 20 ده‌نگی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ دیاری‌ كراو هه‌روه‌ك د . ئه‌میر عه‌بدولاَ به‌ 19 ده‌نگ بووه‌ جێگری‌ سه‌رۆك .

ئه‌مه‌و خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین به‌ 18 ده‌نگ به‌ ئه‌ندامی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا كه‌ یه‌كه‌م ده‌نگی‌ سه‌ركه‌وتووی‌ ئه‌ندامان بوو ، هه‌رچی‌ هه‌ریه‌ك له‌ فواد حه‌مید به‌ 17 ده‌نگ  ، ئه‌حمه‌د عوبێد به‌ 14 ده‌نگ ، فاهم جه‌بر به‌ 17 ده‌نگ ، موئه‌یه‌د عه‌بدول ڕه‌زاق به‌ به‌ 15 ده‌نگ و جه‌لال محه‌مه‌د به‌ 16 ده‌نگ ، سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و بوونه‌ ئه‌ندامانی‌ نوێی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ه‌ندی‌ یارییه‌ سیانێكانی‌ عێراق .



PM:08:50:23/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 1504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌