‌ڕاگەیاندكارێكی بەناوبانگ داهاتووی ڕۆناڵدۆی یەكلایی كردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕاگەیاندكاری بەناوبانگی ئینگلیزی جەختدەكاتەوە كە جارێكی دیكە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی مانچستەر یونایتد درێسی ئەو یانەیە ناپۆشێتەوە.

ساڵی ڕابردوو ڕۆناڵدۆ لە یانەی یۆڤانتۆسەوە جارێكی دیكە گەڕایەوە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد بەڵام لەم هاوینەدا داوای ڕۆشتنی لە یانەكەی كردووە پاش ئەوەی وەرزی داهاتوو یانەكە بەشداری چامپیۆنسلیگ ناكات. 

هەرچەندە تین هاگی ڕاهێنەری یانەكە لە ماوەی ڕابردوودا مانەوەی ئەو یاریزانەی ڕاگەیاندبوو، بەڵام پێرس مۆرگانی ڕاگەیاندكاری بەناوبانگی ئینگلیزی ئاشكرای دەكات كە ڕۆناڵدۆ جارێكی دیكە درێسی مانچستەر یونایتد ناپۆشێتەوە.

مۆرگان باس لەوەش دەكات كە لە هەفتەی ڕابردووە پەیوەندییەكی زۆری بۆ دێت لە بارەی داهاتووی ڕ‌وناڵدۆوە ئەو دەڵێت ئەگەر لەمن ئەپرسن من پێم وانییە جارێكی دیكە ڕۆناڵدۆ یاری بۆ مان یونایتد بكاتەوە. 

لە كۆتایشدا مۆرگان دەڵێت ڕەنگە وێستگەی داهاتووی ڕۆناڵدۆ چاوەڕواننەكراو بێت.


PM:03:00:20/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 3108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌