پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كچانی یانه‌كانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا بۆ یاری تۆپی پێی یاریگه‌ی گه‌وره ، شاندی یانه‌ی نه‌وتی باكور به‌ره‌و ولاَتی ئه‌رده‌ن به‌ڕێده‌كه‌ون .
یانه‌ی نه‌وتی باكور بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه زیاتر له 21 كچه یاریزانی بانگێشت كردووه و له نێویاندا شه‌ش كچه یاریزانی شاری سلێمانی ، سه‌باره‌ت به‌به‌شداری تیپه‌كه‌یان له‌و پاڵه‌وانێتییه سومه‌یه قادر كچه یاریزانی یانه‌ی نه‌وتی باكور تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كات و وه چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌شمان له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی كوڕان ئه‌نجام داوه ئه‌وه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی تیپی كچان نه‌بووه له یاریگه‌ی گه‌وره‌دا كه یاریان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بده‌ین .
سومه‌یه ووتیشی بڕیاره له به‌رواری 12 ی مانگ گه‌شتی ولاَتی ئه‌رده‌ن بكه‌ین و له به‌رواری 14 ی مانگی ته‌مووز یه‌كه‌م یاریمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و دواتر و له ڕۆژانی 18 و 20 و 22 ی مانگی ته‌مووزی 2022 سێ یاری دیكه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
دواجار سومه‌یه قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێنج یانه به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتیه كردووه و یانه‌كانیش بریتین له (نه‌وتی باكور له عێراق ، ئه‌رسه‌دۆسكی ئه‌رده‌نی ، ئه‌بوو زه‌بی ئیمارات ، سه‌فاقسی لوبنانی و فه‌یروزه‌ی سوری ) .