پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
بڕیاره له مانگی 11 ی 2022 و له ولاَتی قه‌ته‌ڕ یارییه‌كانی مۆدیال ده‌ست پێبكات و وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و مۆندیاله‌ش هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك جیاواز ده‌بێت .
یه‌كێتی تۆپی پێی مه‌كسیك ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه دوا ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له ولاَتی ئیسپانیا و له شاری خیرۆنایی ده‌بێت و بۆ شاره‌زابوونیش له شێوازی یاریه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سعودییه ، یارییه‌كی دۆستانه له به‌رواری 9 ی مانگی 11 له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
هه‌روه‌ك یه‌كێتی تۆپی مه‌كسیك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئامانجیان له یارییه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق شاره‌زابوونیانه له شێوازی یارییه‌كه‌یانه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه كه له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكه و هه‌روه‌ك هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌نداش له هه‌مان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه دێن .
جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك له یه‌كه‌م یاری خۆی له به‌رواری 22 ی 11 / 2022 له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا یاری ده‌كات و دواتر و ڕوبه‌ڕوی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌رجه‌نتین و سعودیه ده‌بنه‌وه .