پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی جامی ولاَتانی عه‌ره‌ب بۆ یاری فوتساڵی كوڕان كۆتایی هات و هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب توانی به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی عێراق بباته‌وه و جامی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و عێراق دووه‌م بوو .
له‌و یارییه‌دا كه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده هه‌وڵی ده‌ست خستنی نازناوه‌كه‌یان كرد ، سه‌رئه‌نجام و دوایی یارییه‌كی به‌هێزی پڕ ململانێی توند مه‌غریبییه‌كان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و نازناوه‌كه‌یان برده‌وه و عێراقیش دووه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه بوو .