پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به تۆماركردنی 12 گۆڵ كیژه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی عێراق توانیان خۆیان بگه‌یه‌نه یاری كۆتایی سێهه‌مین پاڵه‌وانێتی فوتساڵی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا كه له ئێستادا یارییه‌كانی له ولاَتی سعودیه به‌ڕێوه ده‌چێت .
له نێو هۆڵی جه‌وهه‌ره له ولاَتی سعودیه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق و كوێت له یاری پیێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ یارییه‌كانی فوتساڵ به یه‌ك گه‌یشتن ، له گێمی یه‌كه‌مدا ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی به دوو گۆڵ پێشبكه‌وێت و دوایی ئه‌و گێمه و له دووه‌م گێم شۆخان كیژه دیاره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه توانی به تۆماركردنی 4 گۆڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ره‌و لوتكه‌ی دڵنیایی به‌رێت بۆ گه‌یشتنیان به یاری كۆتایی و له هه‌مان گێم یاریزانه دیاره‌كانی عێراق 6 گۆڵی دیكه‌یان تۆمار كردوو به ئه‌نجامی 12 گۆڵی بێ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو 24 ی حوزه‌یرانی 2022 له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه یاری ده‌كات و براوه جامی یه‌كه‌می سێهه‌مین پاڵه‌وانێتی فوتساڵی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا به‌رز ده‌كاته‌وه.