پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
فوتساڵی عێراق دووه‌م یاری خۆی له پاڵه‌وانێتی ولاَتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام دا و توانی له جه‌زائیر به‌رێته‌وه .
له درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی فوتساڵی كوڕانی ولاَتانی عه‌ره‌ب كه‌ریارییه‌كانی له شاری ده‌مامی ولاَتی سعودیه به‌ڕێوه ده‌چێت ، هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵَی عێراق له‌به‌رامبه‌ر جه‌زائیر یاریان كردوو توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ یارییه‌كه‌یان لێبه‌رنه‌وه ، به‌و ئه‌نجامه‌ش فوتساڵی عێراق توانی خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی پاڵه‌وانێتییه‌كه .