پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بڕوای وایه كه ده‌بێت به یاریكردنی به كۆمه‌ڵ و هه‌موو یانه‌كه جێگه‌ی مێسی بگرێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه پێیان وایه كه نه هالاند و نه مباپێ و نه هیچ ئه‌ستێره‌یه‌كی تر نابێته جێگره‌وه‌ی مێسی له یانه‌كه ، بۆیه یانه‌كه ده‌یه‌وێت به یاریكردنی به كۆمه‌ڵ و هه‌موو یانه‌كه پێكه‌وه بكه‌نه جێگره‌وه‌ی مێسی.
له كۆتایشدا ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌م له یانه‌كه نه‌بێت و پشت به هه‌موو تیپه‌كه ببه‌ستن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.