‌نیمار باس لە داهاتووی دەكات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

نێماڕ داسیلڤای بەڕازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سانجیرمان هەرچەندە مانەوە لە یانەكەی دووپات دەكاتەوە، بەڵام پاریس دەیەوێت بیفرۆشێت.

لە میانەی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا نێماڕ دەڵیت، تا ئێستا هیچ شتێكی لە بارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەییەوە پێنەگەیشتووە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی یاریزانە بەڕازیلییەكە ئاشكرای دەكات، دۆخەكە لای ئەو تەواو ڕوونە و دەیەوێت لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەردەوام بێت.

لای خۆشیانەوە ڕۆژنامەی لۆپاریسان و سایتی گۆڵ ڕایانگەیاندووە، ئیدارەی پاریس سانجێرمان دەرگای ڕۆیشتنیان بە ڕووی نێماڕدا كردۆتەوە، لە ئەگەری هاتنی گرێبەستێكی گونجاو بۆی.

لە كۆتایدا هەردوو سەرچاوەكە دەڵین، پاش ئەوەی مباپێ گرێبەستەكەی نوێ كردووتەوە، یانە فەڕەنسییەكە و خودی یاریزانەكەش بەلایانەوە ئاساییە یاریزانەكە بڕوات.

ساڵی رابردوو نێماڕ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەكە بۆ ماوەی سێ وەرزی دیكە درێژكردەوە و بۆ ئەوەی تا هاوینی 2025 لەگەڵیان بمێنێتەوە.



PM:09:41:25/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 2060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌