پێشمه‌رگه سپۆرت -
پیپ گواردیۆلا ستایشی ئاستی یاریزانه‌كانی ده‌كات و به ئه‌فسانه ناویان ده‌بات
پیپ گواردیۆلا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرت ڕایگەیاند: یاریزانه‌كانی ئه‌فسانه‌ن و له سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه تا كۆتا یاری باشترین ئاستیان پێشكه‌ش كرد.
تیشی : دوایین یاری پریمەرلیگ لە پێناو شەڕی بەدەستهێنانی نازناوەکە لەگەڵ ڕکابەرێکی سەرسەختی وەک لیڤەرپوڵ هەمیشە تایبەتە و پڕە لە هەست، ئەستۆن ڤێلای ڕکابەریشیان هەموو شتێکی بەخشی بۆ بردنەوە
گواردیۆلائاماژەی بەوەکرد، ئەوان ئەفسانەن، کاتێک لە شەش وەرزدا چوار جار نازناوی یەکێک لە بەهێزترین خول لە ئەوروپا بەدەستبهێنن
له كۆتایشدا به پێكه‌نینه‌وه گواردیۆلا وتی: په‌یوه‌ندیم به ڕیاڵ مه‌دریده‌وه كرد تا ئه‌وه‌ی ئامۆژگاریم پێ بده‌ن و له ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا سێ گۆڵم تۆما كرد.