پێشمه‌رگه سپۆرت -
فلیپ كۆتینیۆی به‌ڕازیلی و یاریزانی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا جه‌ختده‌كاته‌وه كه هه‌رچه‌نده به‌رشه‌لۆنه خه‌ونی منداڵیم بوو به‌ڵام ئه‌و جێگه‌یه نه‌بووه كه چاوه‌ڕێم ده‌كرد.
له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل كۆتینیۆ ده‌ڵێت: لە ماڵەوە بووم جێرارد پەیوەندی پێوە کردم، باسی زۆر شتمان کرد، تەنانەت بڕیاردانیش هێندەی نەخایاند، یاریکردنم بۆ ئەم یانە گەورەیە بۆ ئەو دەگەڕێنمەوە.
لەبارەی داهاتوویەوە دەڵێت كۆتینیۆ ده‌ڵێت: پەرۆش بووم بۆ یاریکردن، ئێستا هەست بە بەختەوەری دەکەم، لێرە دووبارە ئارامیم بۆ گەڕایەوە، لە خولی نایابی ئینگلتەرا بەردەوام دەبم.
له كۆتایشدا له باره‌ی شكستهێنانی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه كۆتینیۆ وتی: بەرشلۆنە خەونی منداڵیم بوو، بەڵام ئەو ئەزموونە نەبوو کە چاوەڕوانم دەکرد .