پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا له هۆڵی ئازادی له شاری تاران به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له سێهه‌م ڕۆژی یارییه‌كان ، یانه‌كانی هه‌ولێر و غاز سێهه‌م یاریی خۆیان ئه‌نجام دا .
له یارییه‌كی به‌هێزدا یانه‌ی غازی به‌سره له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سونتوری الیابانی یاری كردوو دوایی یارییه‌كی پڕ ململانێ له گێمه‌كان یانه یابانییه‌كه توانی به ئه‌نجامی 3-0 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
هه‌روه‌ك یانه‌ی هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ڕه‌یانی قه‌ته‌ڕی بونه‌وه و به ئه‌نجامی 3-1 گێم یانه‌ی هه‌ولێر توشی شكست هاتن .