پێشمه‌رگه سپۆرت -
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی جه‌ختده‌كاته‌وه كه به ده‌ستهێنانی خاڵی له لایاری دێربی به لاوه گرنگ نه‌بووه .
له لێدوانێكیدا پاش شكستی یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئه‌نچیلۆتی وتی: ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه پشوودانه به یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كان ، به ده‌ستهینانی خاڵ له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و گرنگ نه‌بوو به نیسبه‌ت منه‌وه.
ئه‌نچیلۆتی له باره‌ی یارییه‌كه‌وه ئاشكرای كرد كه تایمی یه‌كه‌م باش نه‌بوون ، به‌ڵام تایمی دووه‌م باش یاریان كردووه و نزیك بوون له یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه.
له كۆتایشدا ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئیتاڵیه جه‌ختیكرده‌وه كه دوور نییه له‌و سێ یارییه‌ی كه ماویانه به‌م پێكهاته جیاوازانه‌وه یاری بكات تا ئه‌وه‌ی یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی پشووی زیاتر وه‌ربگرن .