پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە گرێبەستی مەمفیس دیپای هۆڵندی و هێرشبەری یانەكەی نوێ بكاتەوە.
گرێبەستی دیپای لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی ساڵی 2023 كۆتایی دێـ و لە ماوەی ڕابردووشدا بەهۆی هاتنی ئۆبامیانگ بۆ یانەكە دەرفەتی یاریكردنی ئەو یاریزانە كەمبۆتەوە و زۆرێك لە سەرچاوەكان پێیان وایە كە لەم هاوینە یانە كەی جێدەهێڵێـ.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرای كردووە كە بەرشەلۆنە پەرۆشی دیپای بۆ ڕاهێنانەكان وسەلماندنی توانای خۆی لە ڕیزی یانەكە بەرز دەنرخێنێـ و ئامادەیە لە پێكهاتەكەی بیهێڵێتەوە و گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
ڕۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە ئەو ژمارانەی دیپای لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە تۆماری كردوون بەرشەلۆنە ناچار دەكات كە كە بڕیاری مانەوەی ئەو هێرشبەرە هۆڵندییە بدات بۆ وەرزەكانی داهاتوو .