پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆیان کریکیچی یاریزانی پێشووی یانه‌ی بەرشەلۆنە ڕه‌نگه بێته خولی عێراق بۆ یاریكردن.
چەند ڕاگەیاندنێکی عێراقی ئاشكرایان كردووه كه یانەی قوە جەویەی عێراقی نزیکە لە ئەنجامدانی گرێبەست کردن لەگەڵ بۆیان کریکیچی یاریزانی ئێستای یانه‌ی ڤیسل كوبی یابانی و پێشووتری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ده‌یانه‌وێت له‌م زستانه‌دا بیگوازنه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی یانه عێراقییه‌كه‌ش ده‌ڵێن بۆیان کریکیچ لە 48 کاتژمێری داهاتوودا پەیوەندەی بە یانەکەیانەوە دەکات.