پێشمهرگه سپۆرت -
كاتی پهیوهندیكردنی كیلیان مباپێی فهڕهنسشی و ئهستێرهی یانهی پاریس سانجێرمان به ڕیاڵ مهدریدهوه ئاشكرا دهبێت.
پێگەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی ڕایگەیاند کە مباپێ ڕێککەوتنی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێز ئەنجامداوە بۆ ئەوەی دوای یاری قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ لەنێوان پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید هەموو کارەکان تەواو بکەن.
پێگەکە ئاماژه بهوهش دهكات كه سەرەڕای ئەوەی یاریزانە فەڕەنسیەکە چەندین پێشنیاری گرانبەهای لەلایەن یانەکەیەوە پێشکەشکراوە بەڵام ئەو سوورە لەسەر چوونی بۆ ڕیاڵ مهدرید.
له كۆتایشدا ئهو پێگهیه دهڵێت ئەو یاریزانە نایەوێت لەئێستادا هیچ کێشەیەک لەگەڵ هاندەرانی پاریس درووستبکات و دەیەوێت بەبێ کێشە و بەشێوەیەکی پیشەگەرانە پاریس سان جێرمان بەجێبهێڵێت.