پێشمه‌رگه سپۆرت -
كیلیان مباپێ له پێناو ئه‌وه‌ی سودێكی دارایی به یانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت ئاماده‌یه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت نوێ بكاته‌وه.
ڕۆژنامەی لو پاریزیانی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گفتوگۆکانیان دەستپێکردووە لەگەڵ کەسە نزیکەکانی کیلیان مباپێی هێرشبەری یانەکەیان تا ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه نوێ بكاته‌وه.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردوە، بەرپرسانی یانە فەرەنسیەکە دەیانەوێت گرێبەستی کیلیان مباپێ بۆ ماوەیەکی کورت کە ساڵێک یان دوو ساڵ درێژبکەنەوە و ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی مباپێ سودێكی دارایی به یانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت .
له كۆتایشدا ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت مباپێ ڕەزامەندە لەسەر داواکاریەکەی کارگێڕی یانەکەی ئەویش بە مەرجێک کە ئەوانیش ڕازیبن لە هاوینی ئەمساڵدا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.