پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی سامیۆل ئۆمتیتی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی تا هاوینی 2026 نوێکردەوە.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا به‌رشه‌لۆنه ئاشكرای ده‌كات كه گرێبەستی ئۆمتیتی بەرگریکاری یانه‌كه‌یان تا هاوینی 2026 نوێكردۆته‌وه لەگەڵ کەمکردنەوەی مووچەی ساڵانەی.
لە به‌یاننامه‌كه‌دا یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه سووپاسی یاریزانە فەڕەنسییەکە کراوە کە نەرمی نواندووە بە کەمکردنەوەی موچەی ساڵانەی کە هۆکاری سەرەکی بووە بە تۆمارکردنی ناوی فیران تۆرێس لە ڕابیتەی خولی ئیسپانیا بە جێبەجێکردنی سەرجەمکارە یاساییەکانی یاری پاک.