پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆناڵد ئاراوخۆی به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه مه‌رجی هه‌یه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا.
گرێبەستی ئاراوخۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە هاوینی 2023 کۆتایدێت ویانه‌كه‌شی ده‌یه‌وێت له نزیكترین كاتدا گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه پێشكه‌ش كردووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و یاریزانه مه‌رجی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه و مه‌رجه‌كه‌شی به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه‌كه‌یه‌تی.
ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە بەبەراورد بە ئۆمتیتی و پیکێ و لۆنگلێت مووچەیەکی کەمتر وەردەگرێت سەرەڕای ئەوەی لە زۆربەی یاریەکانیشدا بەشێوەیە سەرەکی بەشداری دەکات.