پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گورزێكی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێت و تواناكانی كه‌ریم بنزیمه بۆ دوو یاری له ده‌ست ده‌دات.
شه‌وی ڕابردوو له یاری یانه‌كه‌ی به رانبه‌ر ڕیاڵ سۆسیداد بنزیمه له‌خوله‌كی 17 به‌هۆی ئازاره‌وه یاریگای جێهێشت و لوكا یۆڤیج شوێنه‌كه‌ی گرته‌وه.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، بنزیمە توشی پێکانی ماسولکەیی بووە لە بەستەرەکانی قاچی چەپیدا و بەشداری یارییەکانی بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنز لیگ و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولی ئیسپانیادا ناکات.
لای خۆشییه‌وه كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دوای یارییه‌كه وتی : بنزیمە کێشەی هەیە و بەرامبەر ئینتەر یاری ناکات، بەڵام لەوانەیە بۆ دێربی مەدرید بگەڕێتەوە.