پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ده‌ست پێكی یارییه‌كانی جامی ولاَتانی عه‌ره‌ب كه یارییه‌كانی به‌به‌شداری 16 هه‌ڵبژارده له ولاَتی قه‌ته‌ڕ ده‌ستی پێكرد ، له یه‌كه‌م یاری خۆیدا ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی عمان بۆوه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
هه‌ر له یارییه‌كانی جامه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی تونس توانی به ئه‌نجامی 5 - 1 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی مۆریتانیا بباته‌وه .