پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری كه‌ربه‌لا و له نێو هۆڵی هندیه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 25 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له یه‌كه‌م یاری خۆیاندا هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی شاری بابل بوونه‌وه كه خاوه‌ن نازناوی چوار وه‌رزی ڕابردووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه ، له‌و یارییه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به ئاستێكی به‌رز بینران و سكۆر له دوایی سكۆر له كێبڕكێدابوون بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه و سه‌رئه‌نجام یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی توانیان سكۆر بشكێنن و زۆرترین خاڵ تۆمار بكه‌ن دوایی ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 87 - 74 سكۆر برده‌وه .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی بیلال مه‌ولود حه‌سه‌ن سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كه‌م یاری به‌هێزترین و قورسترین یاریمان بوو كه له‌به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانی ڕابردووی پاڵه‌وانێتییه‌كه یاریمان كردوو خۆش به‌ختانه‌ش توانیمان ئه‌و به‌ربه‌سته ببڕین و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی مێژوویمان نوسیه‌وه .
بیلال ووتیشی ، بڕیاره كاتژمێر 12 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 26 ی تشرینی دووه‌م ، دووه‌م یاریمان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی دیوانیه ئه‌نجام بده‌ین و بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌و یارییه‌ش كه‌م ته‌رخه‌می ناكه‌ین تا هه‌نگاو به هه‌نگاو سه‌ركه‌وته‌كان ده‌نوسینه‌وه .
سه‌رۆك شانده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه تایبه‌ت كراوه بۆ له دایك بوانی 2004 تا 2006 و یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق به گرنگی ده‌زانێت له‌و ته‌مه‌نه‌وه یاریزانی نوێ بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكات .