پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌گه‌ری هه‌یه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ئارسیناڵ گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاری ئه‌نجام بدرێت.
ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی ئاشکرایکرد، ئارتیتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەی، پێشنیازی بۆ بەرپرسانی یانه‌كه‌ی کردووە تا لە مێرکاتۆی زستانەدا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکەن بۆ گواستنەوەی گاریس بەیلی وێڵزی وله به‌رامبه‌ردا لاکازێتی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان بده‌نه یانه ئیسپانییه‌كه.
ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه لە بابەتی ئاڵوگۆڕەکەی بێل و لاکازێت، ئەگەر یانەی مەدرید ڕەزامەندیش بن، ئەوا بەرپرسانی ئارسناڵ دووچاری بەربەست دەبنەوە و بەهۆی ئامادەکاری لە دانانی مەرجێک بۆ ئه‌و یاریزانه وێڵزییه کە خۆی لە کەمکردنەوەی مووچەی ساڵانەکەی دەبینێتەوە و پێشبینیش ناکرێت بەیل بە چوونی بۆ ڕیزەکانی گەنەرز قایل بێت و دەیەوێت لە کۆتایی وەرزدا بە شێوەیەکی یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.