پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامهنوسێكی بهناوبانگ جهختدهكاتهوه مباپێ ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کردووە .
ڕۆژنامەنووس ناچۆ بالانسیا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی گۆڵی ئیسپانی ئاشكرایکرد، کیلیان مباپێ ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کردووە کە لە هاوینی داهاتوودا بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندییان پێوە دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، مباپێ تەنیا لەپێناو ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت و ئەگەرنا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێدەکاتەوە.
له كۆتایشدا ئهو ڕۆژنامهنوسه باس لهوهش دهكات كه داهاتووی هالاند ڕوون نییە چونکە تا ئێستا نەیوتوە کە دەیەوێت بروسیا دۆرتمۆند جێبهێڵێت و لە ئێستادا هیچ کەسێک نازانێت داهاتووی ئەو یاریزانە چۆن دەبێت.