پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی كامافینجای فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی لاوی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕین كۆتایی به بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه بهێنێت.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا پێنج گرێبه‌ستی نایابی ئه‌نجامدا له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه لۆینێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
ڕۆژنامه‌ی لیكیبی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان چاوی له تواناكانی ئیدوارد كامافینجای ئه‌ستێره‌ی 20 ساڵی فه‌ڕه‌نسی و هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕینه و ئاماده‌یه 30 ملیۆن یۆرۆ بداته ڕین بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه.
گرێبه‌ستی كامافینجا هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و ده‌توانێت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یانه‌كه‌ی داهاتووی خۆی دیاری بكات.