پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی ئینتەرمیلان بە هەموو شێوەیەک ڕۆشتنی لوکاکۆی بەلجیکی لە یانەکەی ڕەتدەکاتەوە و دوویلنەیەش ئامادەن ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ بدەنە ئەو یاریزانە.
رۆژنامەی سپۆرت ئیتاڵیا بڵاوی كردەوە ، یانەكانی چێلسی و مانچستەر سیتی دەیانەوێت لوكاكۆ ببەنە ریزەكانیان.
ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژە بەوەش دەکات هەردوو یانە ئامادەن (130) ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەكە تەرخان بكەن ، بەڵام یانەی ئینتەرمیلان بۆندەكەی رەتكردۆتەوە.
لوكاكۆ لە ساڵی (2019) لەریزەكانی مانچستەر یونایتدەوە بەبری (74) ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەیانەی ئینتەرمیلان كرد و ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە بردنەوەی نازناوی سکۆدیتۆ بۆ یانەکەی لە وەرزی ڕابردوو .