پێشمه‌رگه سپۆرت -
جۆزێ مۆرینۆی پوروتوگالی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی چاوی له تواناكانی مینگویچزای به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا لینگلێت ڕه‌تیكرده‌وه ڕووبكاته یانه‌ی ڕۆما له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مۆرینۆ ئاشكرایان كردووه كه ئه‌و ڕاهێنه‌ره پورتوگالیه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئۆسكار مینگوێزی به‌رگریكاری یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ده‌كات .
مۆرینۆ هیواداره كه مینگوێزا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه نوێ نه‌كاته‌وه و یانه‌كه ده‌ستبه‌رداری بێت ، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوو ئیداره‌ی یانه‌كه ئاشكرای كردبوو له پێناو هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی باری دارای‌ی یانه‌كه به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێكی ده‌بێت.