پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق دووه‌م یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی ئه‌نجام دا‌و توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
له درێژه‌ی كه‌مپه ئاماده‌كارییه‌كه‌ی دا كه له ولاَتی بولگاریا ئه‌نجامی ده‌دات ، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی بوتیف البلغاری بۆوه كه له ڕیزی پله دووی ئه‌و ولاَته یاری ده‌كات .
له‌و یارییه‌دا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانیان به ئاستێكی جیاواز ببینرێن و به ئه‌نجامی 3-1 گێم یاریه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه ، پاش ئه‌و ئه‌نجامه‌یان ئیحسان جبوری یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه ڕایگه‌یاند كه له یه‌كه‌م یاریان له‌به‌رامبه‌ر هه‌مان تیم چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كیان هه‌بووه ، به‌لاَم له‌م یارییه‌دا جیاواز بینراون و توانیومانه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین ، هه‌روه‌ك ووتیشی له‌سه‌ر هه‌مان پلانی ئه‌م یارییه‌ی ئه‌نجام مان داوه مه‌شق و ئاماده‌كاریمان به‌رده‌وامی ده‌بێت و ده‌مانه‌وێت له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی دا میدالیاكانی ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست بهێنین .
پاڵه‌وانێتی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی ولاَتانی عه‌ره‌بی له ولاَتی تونس و له به‌رواری 5 تا 16 ی ئابی 2021 به‌ڕێوه ده‌چێت .