پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوڕانی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق دووه‌م كه‌مپی ئاماده‌كاری له ولاَتی بولگاریا ده‌ست پێكرد ، مه‌به‌ست له ئه‌نجام دانی كه‌مپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاماده‌كارییه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه له سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو له ولاَتی تونس به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌مه‌و دوایی ئه‌نجام دانی زیاتر له شه‌ش یه‌كه‌ی مه‌شقی له‌و ولاَته كه دوا كه‌مپی ئاماده‌كارییه بۆ تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی بوتیف البلغاری ئه‌نجام دا كه ئه‌و یانه‌یه له خولی پله دووی باله‌ی ئه‌و ولاَته‌دا به‌شداره .
هه‌رچی دوایی یارییه‌كی به‌هێز بوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نه‌یتوانی بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و به ئه‌نجامی 1-3 گێم یارییه‌كه‌ی دۆڕاند .
بڕیاره كه‌مپه ئاماده‌كارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراف له‌و ولاَته درێژه‌ی هه‌بێت و چه‌ندین یاری دۆستانه‌ی دیكه‌ی ئاماده‌كاریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن .