پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به رشه‌لۆنه چاویان له تواناكانی لیۆن گۆرتێسكای یاریزانی یانه‌ی بایرن میوخه .
ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرای كردووه گۆریتسکا یاریزانی بایرن میونشن نیگەرانە لە بەرپرسانی یانەکەی چونكه هیچ هه‌وڵێكیان نه‌داوه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی كه له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت.
بێڵد ئاماژەی بەوەدا هۆكاری نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه لایه‌ن ئیداره‌ی یانه باڤارییه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تۆماس کروس یبریكاری یاریزانه‌كه بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆرتێسكا داوای 20 ملیۆن یۆرۆی کردووە، ئەو بڕەش بۆ یانەکە بارگرانیەکە بە نیازە گرێبەستەکەی لە نێوان 10 بۆ 12 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە نوێبکەنەوە بەهۆی زۆری پێکانەکانی و دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان.
ناکۆکی نێوان گۆریتسکا و بەرپرسانی بایرن میونشن، یانەکانی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ناچارکردووە چاودێری بارودۆخەکە بکەن و ئامادەکاری بکەن گرێبەستی بەجیا پێشکەش ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە بکەن.