پێشمه‌رگه سپۆرت -
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی چاوی له تواناكانی ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نس و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی باس له‌وه ده‌كات كه پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامبدات و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه كردووه و ده‌یه‌وێت بیكاته جێگره‌وه‌ی ئه‌گوێرۆ.
له كۆتایشدا سپۆرت ده‌ڵێت گریزمان هیچ ویستێکی نیە بۆ جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی ئەمساڵدا بەڵام یانەکەی دەیەوێت بیفرۆشێت لەپێناو نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەکە.