پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانەی لازیۆی ئیتاڵی بەشێوەیەکی سەیر گرێبەستکردنی لەگەڵ ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری ئیتاڵی ڕاگەیاند
یانه‌ی لازیۆ لە په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی جگەرەیەک و درێسی ڕاهێنەر و بانکی یانەکەی داناوە وەک ئاماژەیەک بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ساری کە زۆربەی کاتەکان لە یاریگاشدا جگەرەی کێشاوە.
لازیۆ باس له‌وه ده‌كات كه ساری بۆ ماوەی دوو وەرز و تا هاینی 2023 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەردەگرێت و موچه‌ی فه‌رمی ساریش له‌گه‌ڵ لازیۆ سالاَنه سێ ملیۆن یۆرۆیه له‌گه‌ڵ پاداشت.