پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌هۆی وه‌رگرتنی كارته زه‌رده‌كانیان هه‌ردوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق عه‌لا مه‌هاوی و ئه‌مجه‌د عه‌توان به‌شداری له یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كۆنك كۆنغ ناكه‌ن .
بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌و یارییه‌ی له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو 11 ى حوزيران ئه‌نجام بدات و كاتانێجی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق-یش ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌و یارییه ئه‌نجام داوه و پێگه‌ی ئه‌و دوو یاریزانه‌شی به یاریزانانی دیكه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پڕكردۆته‌وه .
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ئێستادا به ئاستێكی به‌رز له ململانێكانی گه‌یشتن به جامی ئاسیایی 2023 ی ولاَتی صین و جامی جیهانی 2022 ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ ده‌بینرێت و به 14 خاڵ له پێشه‌نگی هه‌ڵبژارده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م دێت .