پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له پێناو ئاسانكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیرلینگ هالاندی نه‌رویجی ئاماده‌یه موچه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌یدا.
گرێبه‌ستی مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و تاكو ئێستاش له‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی.
پێگه‌ی یۆرۆ سپۆرتی جیهانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مێسی ڕازی بووه به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هالاند واژوو بكه‌ن و لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ش به‌ڵێنی به مێسی داوه كه به زووترین كات گفتووگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی دۆرتمۆند ده‌ستپێبكه‌ن .