پێشمه‌رگه سپۆرت -
جۆزێ مۆرینیۆ به شێوه‌یه‌كی كاتی له دنیای ڕاهێنه‌رایه‌تی دوورده‌كه‌وێته‌وه و وه‌كو شرۆڤه‌كار بۆ یارییه‌كانی یۆرۆ له دوو شوێن كار ده‌كات.
به‌هۆی ئه‌نجامه ناجێگیره‌كانییه‌وه له ماوه‌ی ڕابردوو مۆرینۆ له پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی تۆتنهام دوورخرایه‌وه و جارێ بڕیاریداوه هیچ پۆستێكی ڕاهێنه‌رایه‌تی تر وه‌رنه‌گرێت.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە بەریتانیا ئاشکرایانکرد کە مۆرینیۆ بە دەستەوارەیەکی رۆژنامەی سەنی بەنێوبانگی بەریتانی رازی بووە و بەپێی رێککەوتنی هەردوولا ، ئه‌و ڕاهێنه‌ره بەدرێژایی ماوەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی یۆرۆی 2020 کە لەم هاوینەدا بەڕێوەدەچێت، وتار بۆ رۆژنامەکە دەنووسێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاشكراشیان كردووه هەروەها مۆرینیۆ لەگەڵ کەناڵەکانی talkSPORT رێککەوتووە بۆ ئەوەی شرۆڤەی یارییەکانی یۆرۆ بکات و دەڵێن "مۆرینیۆ لە رێگەی ئۆنلاینەوە بەشێوەیەکی تایبەت و جیاواز شرۆڤەی یارییەکانی یۆرۆ دەکات".