پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆناڵد كومان بە توندی دادەبەزێتەسەر داوەری یارییەكە و دەڵێت سیستەمی ڤار نەبوونی باشترە لە لا لیگادا.
لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ڕۆناڵدۆ كومانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە وتی : لە تایمی دووەمی یارییەكە زۆر باش بوین و چەندین هەلمان دروست كرد بەڵام لە قۆستنەوەی هەلەكان سەركەوتوو نەبووین.
كومان وتیشی لێدانێكی سزای ڕوونمان بۆ دروست بوو ، بەڵام بە داخەوە داوەر هەژماری نەكرد هەموانین بینیان كە چی ڕویدا، نەبونی ڤار باشترە لە ئیسپانیا چونكە بۆ ئێمە بەكارناهێنرێت.
لە كۆتایشدا كومان وتی تا ئێستاش هیچ شتێك كۆتایی نەهاتووە و دەجەنگین لە پێناو نازناوەكە.