پێشمه‌رگه سپۆرت -
خوان بێرنارتی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بێ هیوا ده‌كات و نزیكه له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه‌دا.
له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندین سه‌رچاوه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا بێرنارتی 28 ساڵ گوازێته‌وه ڕیزه‌كانی .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی لۆپاریزیانی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كردووه كه بێرنارت له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا ڕوو ناكاته به‌رشه‌لۆنه و به ته‌واوی نزیكه له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه‌دا .
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ بێرنارت ڕێكه‌وتووه تا بۆ سێ وه‌رزی تر بۆنده‌كه‌ی بۆ نوێ بكه‌نه‌وه.