پێشمهرگه سپۆرت -
ئامارەكان دەریدەخەن كە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ كیكی سیتینی راهێنەری پیشتر باشتر بوە وەك لەو دۆخەی ئێستای یانەكە كە كومان راهێنەرایەتی دەكات و پێیدا تیەردەبێت .
بەرشەلۆنە ئەم وەرزە بە ئاستێكی ناجێگیرەوە دەردەكەوێت، بە جۆرێك پاش لەدەستدانی جامی سوپەری ئیسپانی، نزیكە لەوەی ماڵئاوایی لە جامی شای ئیسپانی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش بكات، بە جۆرێك لە یاری چونی نیوەی كۆتایی جامی شا بەرانبەر ئیشبیلیە بە 2 گۆڵی بێوەلام شكستی هێناوە و لە چامپیۆنسلیگیش بەرانبەر پاریس سان جێرمان 4 بە 1 شكستی هێناوە.
تا ئێستا ڕێژەی سەركەوتنەكانی بەرشەلۆنە لەگەڵ كومان لە %62 وە لە كاتێكدا لەگەڵ سیتین ڕێژەكە لە %64 بووە، بە جۆرێك بەرشەلۆنە لەگەڵ كومان لە 36 یاریدا 23 بردنەوە و 8 شكست و 5 یەكسانی تۆماركردوە، لە كاتێكدا لەگەڵ سیتین لە 25 یاریدا 16 سەركەوتن و 5 شكست و 4 یەكسانی تۆماركرد.
هاوكات لە رووی تۆماركردنی گۆلیش لەسەر یانەكە، لەگەڵ سیتین یانەكە 27 گۆڵی لێكراوە كە 8یان بەرانبەر بایرن میونخ بوە و 1.1 گۆڵ دەكات بۆ هەر یاریەك ، بەڵام لەگەڵ كومان یانەكە 43 گۆڵی لێكراوە و بۆ هەر یاریەك 1.2 گۆڵ دەكات.