پێشمهرگه سپۆرت -
نۆڤاك جۆكۆڤیجی خۆی گەیاندە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی ئوستورالیای كراوە بۆ تێنسی سەرزەوی پاش بردنەوەی لە ئەسلان كراتیسڤی ڕووسی.
لە یارییەكانی نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتی ئوستوالیای كراوە بۆ تێنسی سەر زەوی لە نیوەی كۆتاییدا جۆكۆڤیج ڕووبەڕووی ئەسلان كراتسیڤی ڕوس بوەوە . یارییەكە بە سێ كۆمەڵەی بێ وەڵام لە سودی جۆكۆڤیج كۆتایی هات و خاڵكی كۆمەڵەكانیش بریتی بون ، لە 6-3، 5-4، 6-2 بۆ جاری 28مین بووە كە بگاتە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییە گەورەكان
جۆكۆڤیج لە یاری كۆتاییدا كە ڕووبەڕووی یەكێك لە دانێل میڤیدیڤ یاخود ستیڤانۆس تیستیباسی یۆنانی دەبێتەوە كە سبەی هەینی بە یەك دەگەن و یاری كۆتایش ڕۆژی یەكشەممە بەڕێوەدەچێت.