پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو یانه‌ی یۆڤانتۆس په‌یوه‌ندی به زیدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه كردووه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه ئیتاڵییه‌كه وه‌ربگرێت.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی یۆڤانتۆس په‌یوه‌ندییان به زیدانه‌وه كردووه و داوایان لێكردووه كه وه‌رزی داهاتوو ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان وه‌ربگرێت.
ئه‌م یه‌كم جار نییه كه ناوی زیدان ده‌به‌سترێته‌وه به ڕاهێنه‌رایه‌تی یۆڤانتۆسه‌وه ، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا چه‌ندین جار ئه‌م بابه‌ته وروژێندراوه ، هه‌رچه‌نده زیدان له دوا لێدوانی‌دا ڕه‌تیكرده‌وه كه بیری له رۆشتن له ڕیاڵ مه‌درید كردبێته‌وه .