سیروانی‌ نوێ‌ گۆڵبارانی‌ سۆرانی‌ كردوو ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ندرێن له‌ یاریگه‌ی‌ خۆیاندا یه‌كسان بوون




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

هه‌فته‌ی‌ شه‌شه‌می‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌ كۆتاهات و له‌ دوا ڕۆژی‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش سێ‌ یاری‌ ئه‌نجام دران .

له‌ یه‌كه‌م یاری‌ دا یانه‌ی‌ سیروانی‌ نوێ‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ خۆیدا و به‌ ئه‌نجامی‌ 4 گۆڵی‌ بێ‌ وه‌لاَم شكستی‌ به‌ سۆران هێنا و هه‌روه‌ك ده‌ربه‌ندیخان و ئارارات -یش له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان ڕوبه‌ڕوی‌ یه‌كدی‌ بونه‌وه‌ و یاریه‌كه‌شیان به‌ یه‌كسان بوون و به‌ بێ‌ گۆڵ به‌ كۆتاهات .

هه‌رچی‌ یاری‌ نێوان یانه‌كانی‌ هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌ولێر بوو به‌ هه‌مان ئه‌نجام و به‌ بێ‌ گۆڵ كۆتایی‌ هات .


PM:05:09:15/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌