پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆناڵدۆ كومانی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یاری یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیداد ئاشكرا كرد له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا.
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی یارییه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه ڕووبه‌ڕووی ڕیاڵ سۆسیداد ببێته‌وه.
كومانی ڕاهێنه‌ری یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه ئاشكرا كرد ، ڕۆناڵدۆ ئاراخۆ گه‌راوه‌ته‌وه لیسته‌كه ولینگلێتیش ناوی له لیسته‌كه‌دایه.