‌پۆچیتینۆ داوای‌ هێرشبه‌رێكی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوی‌ كردووه‌ بۆ پاریس سانجێرمان




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ وڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان داوای‌ له‌ یانه‌كه‌ی‌ كردووه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ وهێرشبه‌ری‌ مان سیتی‌ واژوو بكه‌ن .

له‌و باره‌یه‌وه‌ بڕۆنۆ ساتینی‌ بریكاری‌ ئه‌گوێرۆ له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵێكی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ وتی‌:  بێگومان پۆچیتینۆ داوای‌ له‌ یانه‌كه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌گوێرۆ واژوو بكه‌ن .

گرێبه‌ستی‌ ئه‌گوێرۆی‌ 32 ساڵ له‌ سیتی‌ له‌ هاوینی‌ ئه‌مساڵ كۆتایی دێت.


PM:08:01:09/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌