پێشمه‌رگه سپۆرت -
دیگۆ مارادۆنای ئه‌رژه‌نتینی و ئەفسانەی تۆپی پێی جیهانی لە تەمەنی 60 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
كەناڵی فەرمی ئەرژەنتین بڵاویكردەوە دیگۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێی جیهانی لە تەمەنی 60 ساڵیدا و به‌هۆی نۆبه‌ی دڵ كۆچی دوای كرد .
مارادۆنا بەیەكێك لەئەستێرەكانی تۆپی پێی جیهانی دادەنرا و لەساڵانی هەشتا و نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا رۆڵێكی گەورەی لەسەركردایەتیكردنی وڵاتەكەی لەیارییە جیهانییەكاندا هەبوو و توانیویه‌تی چه‌ندین یاری و ئه‌نجامی یارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین یه‌كلابكاته‌وه .